یەكگرتووی ئیسلامی لەبارەی سەربەخۆی كوردستان و ریفراندۆم راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە

خواكوڕك

رۆژی سێشەممە 18ی 4ی 2017 ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی سەعید عەلی عەبۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بە ئامادە بوونی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، مامۆستا حەسەن شەمێرانی، سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و سەرجەم ئەندامانی سەركردایەتیی و بەرپرسی مەڵبەندەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

پاش كۆبونەوەكە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، هاوتەریب بوون و پێكەوە كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان، بۆ دیاریكردنی پرسی سەربەخۆیی”.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا “ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئێستای ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشەی بژێوی هاونیشتمانیان و ئەنجامدانی چاكسازی و ریفراندۆم پێكەوە و كاركردن بۆ چارەسەركردنی قەیرانە سیاسی و ناوخۆییەكەی هەرێمی كوردستان”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا بەپێویستزانەوە کە “كۆمیتەیەك پێكبهێنرێت بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە سیاسی و یاسایی و داراییەكان، شانبەشانی كۆمیتەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بە نێوماڵێكی رێكخراوەوە بەرەو رووی ریفراندۆم ببینەوە”.

Back to top button