ئەمریكا لەگەڵ ئەو هێزە بۆ پاش رووخانی ئێران قسەی كردوو

خواكوڕك
فشارو کردەوەکانی ئەمریکا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نیگەرانی زیاتری ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
دوای دیداری سیناتۆر جۆن مەککەین و مەریەم ڕەجەوی لە وڵاتی ئەلبانیا و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق و گەیاندنی پەیام و سوپاس گوزاریی ئەمریکا بۆ خەبات و قوربانیدانی ڕێکخراوەکە، بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیگەرانی وڵاتەکەی لەو دیدارو پەیوەندیانەی ئەمریکا و ڕێکخراوەکە دەربڕی و ئەو کارەی بە هەڵەی ستراتیجی ئەمریکا ناوزەند کرد.
مەککەین لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق ڕایگەیاندبوو کە بە خەباتی ئازادی خوازان و کاری پێکەوەیی ڕۆژێک دێت لە گۆڕەپانی ئازادی لە تاران بەئازادی دیدار ساز دەکەین.

س:العربیە

Back to top button