بڕواناكه‌ی 70 هاووڵاتیه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌م ماده‌یه‌ ژه‌هراوی بوون

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌ری رایگه‌یاندنی ته‌ندرووستی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ژه‌هراوی بوونی 70 هاووڵاتیه‌كه‌ رایگه‌یاند: له‌ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لێژنەکانیان بۆیان دەرکەوتووە 75%ی ئەو کەسانەی زەڵاتەیان لە چێشتخانەكەی شاری هەولێر خواردووە توشی حاڵەتی ژەھراویبوون بوون.

(فاخیر کرمانجی) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی ھەولێر ڕایگەیاندوه‌” ئەو لێژنانەی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری ژەھراوی بوونەکەی چێشتخانەی ئەبوشەھاب پێکھێنرا، بۆیان دەرکەوتووە، کە 75%ی ھۆکاری ژەھراوی بوونەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددانەی کە لە زەڵاتەدا بەکار ھاتوون، ھەروەھا ئەو کەسانەی زەڵاتەیان خواردووە زیاتر ژەھراوی بوون “.

كرمانجی گوتوشیه‌تی” ئێمه‌ رێنماییمان داوه‌ته‌ هه‌مو چێشتخانه‌كان، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌كیش سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت.

Back to top button