له ناو شاری كه‌ركوك چوار داعش ده‌ستگیركران
خواكوڕك
پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی چوار چه‌كداری داعشی له نێو شاری كه‌ركوك راگه‌یاند و ده‌شڵێت” پێشتر ئه‌م داعشانه كاریان بۆ داعش كردووه له ناحیه‌یی ره‌شاد.
(عەمید سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک رایگه‌یاندوه ”پاش ئه‌وه‌ی به پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه چه‌ند چه‌دارێكی داعش له نێو شاری كه‌ركوك بوونیان هه‌یه،ده‌ستبه‌جێ جوله‌مان به هێزه‌كانمان كرد و ده‌ستگیرمان كردن، ئه‌م چه‌كدارانه پێشتر له ناحیه‌یی ره‌شاد چه‌كداری داعش بوون و له بورای ئه‌منی و ئالیاتدا كاریان ده‌كرد، پێشتریش له پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كان فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه لای ئیمه به ماده‌ی 4ی تیرۆر، ئیستا ده‌ستگیركراون و له ژێر لیكۆڵینه‌وه‌ن”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک زیاتر گوتویه‌تی”داعشه‌كان به‌ناوی ئاواره هاتوونه‌ته شاری كه‌ركوك، به‌رده‌وامیش بوون له كاری خۆیان بۆ داعش له حه‌ویجه و ره‌شاد، به‌هۆی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی داعش، چه‌كداره‌كانیان چه‌ك فڕێ ده‌ده‌ن و خۆیان ده‌كه‌ن به ئاواره و واز له داعش دێنن، به‌ڵام لای ئێمه ئه‌مانه ناسراون جێگای لێخۆشبوو‌ن نین.