بزانن زێدان چۆن باسی یارییه‌كه ده‌كات به‌رامبه‌ر بایه‌رن میونخ و ئاماده‌كارییه‌كانی چین
خواكوڕك
راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی بایرن میونخ ئه‌م شه‌و لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا باس لەچەند بابەتێكی گرنكی تیپەكەی دەكات و ده‌ڵێت”ئیسكۆش وه‌كو هه‌ر یاریزانێكی تره، پێش یارییه‌كه بڕیار له‌سه‌ر یاریكردن یا نه‌كردنی ده‌ده‌ین.
زێدان لەبارەی گرنگی یارییەكە گوتی ” بێ گومان ئەمە بەهێزترین یاری دەبێت بۆ تیپەكەمان لەم وەرزە ، بەڵام ئێمە پشت بە هاندەران دەبەستین بۆ ئەوەی پشتگیریمان بكەن، به‌ڵام له یاریه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و (گاریس بێل) لەگەڵمان نابێت و بۆ یارییەكەی ئەمرۆ بەشداری ناكات ، چونكە ئەو پێكانی هەیە و ناكرێت مەترسی بخەینە سەر یاریزانێكی وه‌ها گرنگ و گه‌وره.
لەبارەی بەشداری پێكردنی ئیسكۆ له یارییه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و زێدان رایگه‌یاند” ئیسكۆ وەك هەر یاریزانێكی دیكە ئاماده‌یه بۆ یاریكردن و پێش یارییەكە بریار دەدەین ئایە بەشداری لەیارییەكەدا دەكات یان نا.
لەبارەی دووركەوتنەوەی رامۆس و كروس و مۆدریچ لە كارتی زەرد ، زێدان رایگه‌یاند” دەكرێت خۆمان لەكارتەكان دووربخەینەوە بەڵام پێش ئەوەی بیر لەكارت و قۆناغی داهاتوو بكەینەوە پێویستە بەباشی خۆمان بۆ یاری بەرامبەر بایرن میونخ ئامادە بكەین.