ئه‌نچیلۆتی مه‌ترسی خۆی له‌م یاریزانه‌ی ریال راگه‌یاند
خواكوڕك
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ریال مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند” پێم وایه ئه‌مجاره یاریزانانی ریال به شێوه‌یه‌كی باش خۆیان ئاماده كردووه بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌رمان، كه‌ریم بنزیمه‌ش له حاڵیكی باشدایه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و.
ئه‌نچیلۆتی زیاتر گوتی”ئێمه ده‌بێت زۆر وریابین و بە باشی لەیارییەكە دەربكەوین كەمترین هەڵە بكەین بۆ ئەوەی بتوانین لە ئامانجەكەمان نزیكبینەوە، لیفاندۆڤسكی ئەمرۆ بەسەلامەتی یاری دەكات و ئاماده‌یه ، دەمانەوێت چاوەرێ بكەین بزانین هۆمیڵز و بواتینگ یاری دەكەن یان نا، چونكه یاریكردنی ئه‌وان بۆ ئیمه زۆر گرنگه.
لەبارەی لێدانە سەرەكانی رامۆسه‌وه راهینه‌ره‌كه‌ی بایه‌رن گوتی” ئێمە بەدرێژایی ساڵ كارمان لەسەر ئەم بابەتە كردووە و كەمترین گۆڵمان بەم شێوازە لێكراوە.