فڕۆکە عێراقیەکان بەردەوامن لە کوشتنی هاوڵاتیان

خواكوڕك
لە شەڕی موسڵ و بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە شان بەشانی هێزە زەمینیەکان،فڕۆکە عێراقیەکانیش بەشداری کارای جەنگەکەن.
بەڵام بەهۆی کەم ئەزمونی هێزی ئاسمانی عێراق و نا دروستی زانیاریەکان چەندین جار بە هەڵە هاوڵاتی سڤیل دەبنە ئامانجی فڕۆکەکان.
له هەڵمەتێکی فڕۆکە عێراقیەکان لە شاری بول کەمال لە خۆرئاوای سوریا زیاتر لە سی هاوڵاتی سڤیل بونە قوربانی و بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لەو ژمارە شەش خانەوادە بە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیانەوە بونەتە قوربانی و زۆربەی کوژراوانی تریش مناڵ و ئافرەتن.

س:الجزیرە

Back to top button