به‌رشه‌لۆنه‌ راهێنه‌ری داهاتووی ده‌ستنیشانكرد

خواكوڕك

رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی پێ دڵخۆشده‌كات.كه‌ راهێنەرەكەی بلباوه‌.

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایگه‌یاندوه‌” (ئەرنسیتۆ ڤالڤێردی) راهێنەری یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ وەرگرتنی پۆستی مەشقدانەوەی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، له‌ ته‌موزی داهاتوو ئه‌و ئه‌ركه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌مه‌ش كێشه‌ی راهێنه‌ری به‌رشه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ زیاتر ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ی ” كه‌ كارەكانی نێوان هەردوولا تەواوبووە و ئیدارەی بەرشلۆنە لەگەڵ راهێنەرەكە گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لە مانگی تەمموزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

Back to top button