سەرۆكی ئێران هێرشدەکاتە سەر حەرەس سەوری وڵاتەکەی
خواكوڕك
بە هۆی دەستوەردانەکانی لە تەواوی جومگەکانی ئابوری و سیاسی و سەربازی لە ئاستی ناوحۆو دەرەوە،حەسەن ڕۆحانی بە توندی ڕەخنە لە هێزەکانی پاسەوانی شۆڕش (حەرەس سەوری ) دەگرێت و داوایان لێ دەکات لە بری خۆهەڵقورتاندن لە تەواوی کایەکان با کاری دیاری کراوی خۆیان بکەن”.
ڕۆحانی ڕایگەیاند کە کاری هێزە سەربازیەکان هاوکاری کردنی حکومەتە و ئەوەش لە مادەی ۱٤۷ ی دەستوری ئێراندا بە ڕونی ئاماژەی پێکراوه.
هێزەکانی پاسەوانی شۆڕش کە دەستیان بەسەر سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەی ئەو وڵاتە گرتووە بەردەوام هەیمەنەی خۆیان بەسەر ئەو وڵاتەدا گرتوەو زۆربەی سەرکردەکانیشی لە پەنای کاری سەربازیدا خەریکی بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەن و لە هەمان کاتدا نەیارێکی سەرسەختی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەن.