نوسه‌رێكی دیاری جیهانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان درووست ده‌بێت
خواكوڕك
نوسه‌رێكی دیاری جیهان باس له پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات و ده‌نوسێت” كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه و چونكه‌ئ ه‌مه باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌و پرسه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی كه‌ربه‌لا له وتارێكی بڵاوكراوه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر “جان هالین ئان” نووسراوه و له گۆڤاری ” The American “ـی ئه‌لیكترۆنی وه‌رگیراوه ده‌ڵێت “هۆكاری نه‌بوونی كورد به خاوه‌ن ده‌وله‌ت رووداوێكی نمایش ئاسا نیه له مێژووی هاوچه‌رخدا،به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و په‌ته‌یه گرێ ده‌درێته‌وه كه پێش 100 ساڵ پێش ئیستا پچڕابوو، ئێستاش له قۆناغێكدایه ئه‌م پرسه كه له نه‌بوون بۆ بوون ده‌چێت،بۆیه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و سه‌ربه‌خۆی بوونی كورد راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ته‌یه كه 100 ساڵ پێش پچڕا.
هه‌ر له هه‌مان وتار و له به‌شیكی تری نووسینه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه “كه بارودۆخی زۆر گونجاو و له‌باره بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بۆیه پیویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه، چونكه باشترین ده‌رفه‌تی دیبلۆماسیه بۆ ئه‌م كه‌شه‌ی كه هاتۆته ئاراوه، به تایبه‌تی كه باس له سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ سودی ستراتیژی نیه بۆ ئه‌مریكا به‌ڵكو ئه‌مه حه‌قیقه‌ته و ده‌بێت ئه‌مریكا به ئه‌نجامی بگه‌ێنێت.
جان هالین ئان نووسه‌ر زیاتر نوسیویه‌تی” كورد هاوشان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان زه‌ره‌مه‌ند بوون له رێككه‌وتنی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له ساڵی 1922، ئه‌و رێككه‌وتنه بووه هۆی له دایك بوونی چه‌ندین ووڵاتی نوێ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی نه‌ما و كۆتای پێهات. وه‌ك “د‌یڤید فرۆكمین” خاوه‌نی كتێبی (ئاشتی دوای ئاشی) ده‌ڵێت”سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورده‌كان، له ساڵی 1921 چوو بووه ناو ئه‌جێندای نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و به رێگای جیاواز له ساڵی 1922 ئه‌و باسه شاردرایه‌وه.