به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی له باكووری كوردستان زیادیكردوه

خواكوڕك
به پێی دواین ئامار و زانیاریی و داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا، ده‌نگه‌كانی حزبی ئاكپارتی كه ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات روو له هه‌ڵكشانه له باكووری كوردستان.
به پێی زانیارییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌سه‌ر جه‌م شاره كوردییه‌كانی باكووری كوردستان له ریفراندۆمی 16/4/2017 بلاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به ریفراندۆم بۆ گۆرینی ده‌ستووری توركیا، پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان به ده‌نگی كورد و شاره كوردییه‌كان توانی پێشه‌نگ بێ و ده‌نگی به‌ڵی له پێش ده‌نگه‌كانی تره‌وه بێت، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگه‌كانی ئه‌ردۆگان ئه‌مجاره له گۆرینی ده‌ستور له شاره‌كانی باكوری كوردستان له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2015 و پێشووتریش روو له هه‌ڵكشانه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له پێشوودا ده‌ستی دایه شه‌ڕ و كووشتار و ماڵ وێرانكردنی شاره كوردییه‌كان و وایكرد ده‌نگی ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی زیاتر ببێت.
رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی له ساڵانی رابردوو ئه‌م ریفراندۆم له‌م وێنه‌یه دیاریكراوه:-