ئەبوبكر بەغدادی خۆی رادەستی هەواڵگری هاوبەشی سوریا و رووسیا كرد

خواكوڕك 

ئاژانسی هەواڵی رووسی بڵاوی كردەوە، کە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا و سووریا لە سووریا دەستگیرکراوە”.

ئاژانسەكە پشت بەستن بە نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتی فەرمانگەی ئەرووپی بۆ ئاسایش و زانیارییەكان،  كه‌ زانیارى وردى هه‌یه‌ و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ “ئه‌بو به‌كر به‌غدادى” كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست هه‌واڵگرى سووریا و ڕووسیا، هەروەها ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەسەرەتای ئەو مانگە سەرۆكی رێكخراوی داعش دەستگیر كراوە”.

بەگوێرەی میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوری سەرۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەبوبكر بەغدادی لە مووسڵەوە هاتۆتە سوریا و لەوێش خۆی رادەستی هەواڵگری هاوبەشی سوریا و رووسیای كردووە”.

میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن دەلێت ئەبوبكر بەغدادی نەگیراوە بەڵكو خۆی رادەستی هەواڵگری هاوبەشی سوریا و رووسیا كردووە، بەڵام ماڵپەری ئاژانسی هواڵی رووسی دەلێت ئه‌بو به‌كر به‌غدادى، دواى ته‌نگپێهه‌ڵچنینی له‌ مووسڵ، به‌ره‌و باكوورى سووریا هه‌ڵاتووه‌ و پاشان ده‌ستگیر كراوه‌”.

شایانی باسە تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێكی فەرمی لەسەر ئەو هەواڵە روونكردنەوەیەكی نەداوە، پشتراستیش نەكراوەتەوە”.

Back to top button