پارتی و یەكێتی سووڕن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم

خواكوڕك
دوور لە چاوی كامێراو ئاگاداری میدیاكان ، ئەمڕۆ وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی كردووەو لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گفتوگۆیان لەسەر پرسی ڕیفراندۆم ئەنجام داوە .
“هوشیار زێباری “ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە كە ڕۆژی (دووشەمە ڕێكەوتی 17ی 4ی 2017 ) وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە خۆی و (دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێكهاتووەو سەردانی شاری سلێمانیان كردووەو لەگەڵ (كۆسرەت ڕەسوڵ علی ) جێگری سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دا كۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی هەنگاوەكانی پرسی ڕیفراندۆم .

هۆشیار زێباری

 

Back to top button