سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی سەركەوتنی ڕیفراندۆم لە سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی توركیا دەكات
خواكوڕك
دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم بە مەبەستی گۆڕانكاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات و گۆڕانكاری لە دەستووری توركیا ریفراندۆم بەڕێوەچووكە تێیدا پارتی دادو گەشە پێدان كە حزبی حاكمە لەو وڵاتە داوای گۆڕانكاری لە سیستەمی وڵاتەكەی كرد, توانی زۆرترین دەنگی بەڵی بۆ گۆڕانكاریەكانی وڵاتی بەدەست بێنێت.
بەو بۆنەیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوو پەیامی جیاوازدا پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆمی لە هەر یەكە لە ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆككۆمار و بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا كرد.