ژنەكەی سەدام هاوسەرگیری كردەوە

خواكوڕك
دوای رووخانی رژێمی بەعس وو لە داردانی سەدام حسێن, هاوسەری سەرۆكی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە دەرەوە دەژیێت و چەند میدیایەكیش ئاماژە بەوە دەكەن كە ئێستا هاوسەرگیرییەكی نوێ پێكدەهێنێت و كچەكەیشی ئاگادارەو ڕازییە بە بڕیاری دایكی.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری (سكای پرێس) عێراقی “ساجدە خەیروڵڵا تڵفاح ” هاوسەری پێشووی “سەدام حسێن ” سەرۆكی رژێمی بەعسی عێراقی ،هاوسەرگیرییەكی نوێ ئەنجام دەدات ،لەگەڵ یەكێك لە شیخەكانی عەشیرەتی (كوبەیسی ) لە پارێزگای ئەنبار ، عەشیرەتی كوبەیسی یەكێكە لەو هۆزانەی كە ناسراون و پەیوەندی فراوان و توندوتۆڵیان لەگەڵ خانەوادەی هاوسەری سەرۆكی ڕژێمی بەعس دا هەبووە .
“ساجیدە خەیروڵڵا تڵفاح ” لە ساڵی (1937) لە شاری تكریت لە دایك بووەو لە ساڵی (1963 ) هاوسەرگیری لەگەڵ (صدام حسێن ) پێكهێناوەو دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی (2003) لەگەڵ مناڵەكانیدا پەنای بردە بەر ئوردن و وەك پەنابەری سیاسی لەوێ دەژین.

Back to top button