نهێنی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ بزانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر

خواكوڕك

دوێنێ سێ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیستی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌” به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقی و پزیشێك ده‌ستگیر كران به‌هۆی هاورده‌كردنی ده‌رمانی قاچاخ.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌”له‌ لایه‌ن پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، لەنێو سەنتەری شاری هەولێردا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی عیراقیدا گیراوە کە بڕێکی زۆر حەب‌و دەرزیی قەدەغەکراوی تێدابووە، كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ده‌رمانه‌كان ده‌گواسترانه‌و، پزیشكێكیش هاوبه‌ش بووه‌ له‌م كرداره‌، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیه‌، ئه‌وه‌ی تریش به‌رپرسێكی سه‌ربازی بووه‌ له‌ سوپای عێراقی.

له‌ هه‌مانكاتدا بەرپرسانی پۆلیسی هەولێر، ئامادە نەبوون زانیاریی‌ و وردەكاریی دەستگیركردنی ئەو بەرپرسە سەربازییەی عیراق ئاشكرابكەن.

 

Back to top button