ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به بێ توركمانه‌كان كۆده‌بێته‌وه بزانه بۆچی

خواكوڕك
وا بڕیار ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 19/4/2017 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كۆببێته‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌شداچه‌ند ته‌وه‌رێك باسده‌كرێت، كوتله‌ی عه‌ره‌بی به‌شدار ده‌بێت، به‌ڵام توركمان بایكۆتی ده‌كات.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه ده‌ستی كه‌وتووه” ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا كۆتله‌ی عه‌ره‌بی به‌شدار ده‌بێ و توركمانه‌كان بایكۆتی ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزكای كه‌ركوكه، به‌شدارینه‌كردنی توركمانیش له كۆبونه‌وه‌كان به‌هۆی هه‌ڵنه‌كردنی ئالای كوردستان دێت له شاری كه‌ركوك.
وا بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ باس له كاركردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بكرێ كه له پێشوودا هه‌ڵوه‌شابووه‌وه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كیش بۆ هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان پێكدێت.