لێدوانی ئه‌مریكا له‌ سه‌ر به‌غدادی جێی گومانه‌

خواكوڕك

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌سه‌ر خه‌لیفه‌ی داعش (ئه‌بوبكر به‌غدادی) به‌ وه‌ڵام هات و رايگه‌ياند” هيچ زانيارييه‌كيان له‌ باره‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعشه‌وه‌ له‌به‌ر ده‌ست نييه‌ له‌ ئێستادا و نازانن له‌ كوێیه‌.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياندوه‌” له‌ ئێستادا واشنتن هيچ  زانیاری و به‌ڵگه‌يه‌كى له‌به‌ر ده‌ست نييه‌ له‌ باره‌ى شوێنى خۆ حه‌شاردانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادي.

ئه‌م وه‌ڵام و لێدوانه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ (ئه‌بوبكر به‌غدادی) ده‌ستگیر كراوه‌.

Back to top button