وه‌زیری ناوخۆ ژماره‌ی ئاواره‌كان له كوردستان ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له له كۆنفرانسی كۆچ و ئاواره‌بوون له عێراق رایگه‌یاند”1.3 هه‌زار ئاواره‌ی پارێزگاكانی تری عێراق له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێكراو و هه‌ندێك له‌وانه پاش ئازادكردنی ناوچه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
(كه‌ریم شنگالی) وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی كۆچ و ئاواره‌بوون له عێراق رایگه‌یاند: پێویسته چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بدۆزرێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان، ئیمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمیش پشتیوانی له مانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه‌یان ناكه‌ین بۆ هیچ شوێنێك ئه‌وان ئاره‌زوومه‌ندن، هه‌روه‌ها با هه‌موو لایه‌ك بزانێت حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌ك پێویست هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه بۆ پرسی ئاواره‌كان و پێویسته به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كان بكرێت، به‌داخه‌وه‌ین سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵیكمان هێشتان ناوچه ئازادكراوه‌كان ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و پپرسه‌ش داوا له هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هاوكار بن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” كۆنفرانسی كۆچ و ئاواره‌بوون له عێراق رۆژی چوارشه‌ممه 19/4/2017 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیی و بیانییه‌كانی پرسی ئاواره‌كان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.