جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لەگەڵ پارتی سورین لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم

خواكوڕك 

جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایدەگەێنێت، كە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سوورین لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و دەشلێت هەر ئەندامێکی یەکێتی ستراتیژی و پەیڕەو پڕۆگرامی یەکێتی جێبەجێ نەکات بە دڵنیایەوە ئەندامی یەکێتی نیە، هەروەها هیچ کەس لەناو یەکێتی دژی سەربەخۆیی کوردستان نیە ئێمە هەموومان هاوڕاین و یەك تیمین تەنها کێشەی ئێمە لەسەر کاتە زەمینەسازی بۆ بکرێت”.

زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی دەشلێت، بابەتی ریفراندۆم بۆ بابەتێكی ستراتیژی لەمێژینەی گەلی كوردستانە، یاری كردن بە ریفراندۆم لەلایان هەركەسێك بێت لاوازی خۆیان پێشان دەدەن، دڵنیایش دەدات، لەوەی كە گەلی كوردستان بەهەموو چین و توێژ و ئاین و نەتەوەكان، دەنگ بە سەربەخۆی كوردستان دەدەن”.

شایانی باسە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی و د.رۆژنوری شاوێس و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، بڵاو كردۆتەوە تێدا رایگەیاندوو، كە گفتوگۆیان لەسەر ریفراندۆم ئەنجامداوە”.

پێشتر هۆشیار زێباری ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەمساڵ ریفراندۆم لە كوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی و یەكێتی و هێزەكانی تر دەست بە دروست كردنی لێژنەی هاوبەش دەكەن بۆ جێبەجێ كردنی كارەكانی ریفراندۆم”.

 

Back to top button