نه‌جمه‌دین كه‌ریم: لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم پێكهاتووه و ئاڵای كوردستانیش داناگیرێت
خواكوڕك
پارێزگاری کەرکووک له سه‌ر پرسی ریفراندۆم و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك رایگه‌یاند” لیژنه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێكهاتووه، ه‌گه‌ر هاتوو لیژنه‌كه بڕیار بده‌ن ئه‌وان ریفراندۆم له كه‌ركوكیش ده‌كریت به بێ دوو دڵی.
(د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك ئەمڕۆ چوارشەممە 19/4/2017 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: لێژنەیەک لە هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەبارەی ڕیفراندۆم پێکهێنراوه، هه‌ركات لیژنه‌كه بڕیار بده‌ن ئه‌وا ریفراندۆم له كه‌ركوكیش به ئه‌نجام ده‌گه‌ینرێت، ئه‌وان بڕیاری كۆتای له‌وباره‌وه ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به دواین لێدوانی عه‌بادی و به‌رپرسانی تری عێراقی له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئەگەر پرسی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نادەستووری دەزانن، دەتوانن بچنە دادگای دەستووری و سكاڵای یاسایی تۆماربكه‌ن، له‌سه‌ر پرسی حه‌ویجه‌ش پێویستە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیە زیاتر دوانەخرێت، ئەگەر چاوەڕێی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵ بن، نەهامەتییەکان لە حەویجە زیاتر دەبن و زیانی زۆر ده‌كه‌ین.