پەكەكە و داعش لە سوریا رێكەوتنێكیان واژوو كردووە
خواكوڕك
لەژێر چاودێری رژێمی بەعسی سوری بۆ گواستنەوەی نەوتەكانی پارێزگای دێرزوور و حەسەكە و چەند ناوچەیەكی تر كە لەژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد دایە، رێكەوتن كراوە لەنێوان پەیەدە و داعش بۆ گواستنەوەی ئەو نەوتە بۆ ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئەم رێكەوتنەش لەلایان پەیەدە و داعش و بەشار ئەسەدە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرهەمە نەوتیانەی كە لەو كێلگانە بەرهەم دەهێنرێت”.
پێگەی ئیقتسادی سوریا لەزاری ئەحمەد رەزامەن چاڵاكی بواری میدیایی لە سوریا ئاشكرای كردووە، كە لەژێر چاودێری بەشار ئەسەد گرێبەستێك لەگەڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعش واژووكراوە، بۆ ناردنی نەوتی كێلگەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی پەكەكە بۆ ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد، هەروەها چاڵاكوانەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە،ناردنی نەوتی كێڵگەی (كونیكۆ و ئەلعەمر) لە ڕێی تانكەرەوە بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی ئەسەد و لە بەرامبەریشدا پارە بە تیرۆریستانی داعش دەدات”.
هەروەها چاڵاكوانە سوریەكە، ئەوەشی ئاشكرا كردووە، نەوتی خام لە كێلگەكانی جفرەی دەورو بەری رۆژهەڵاتی دێرزوور دەردەهێنرێت و لەلایان داعشەوە و بە لوولەی نەوتی بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی ئەسەد ڕەوانە دەكرێت، هەروەها گوتی، ناردنی نەوت بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی داعشەوە لەوێشەوە بۆ ناوچەكانی دەستی ڕژێم، پێویست دەكات بە ناوچەكانی ژێر دەستی پەیەدەدا بڕوات، بۆیە ئەوانیش نێوەندگیر و بەشدارن لەو ڕێككەوتنە و ڕێڕەوی تانكەرە نەوتییەكان لەلای داعشەوە لە ناوچەی شەدادی دەوڵەمەند بە نەوتەوە بۆ شارەدێی “مەركدە” ڕەوانە دەكرێ، لەوێوەش بۆ ناوچەكانی ژێر دەستی ڕژیم بە دەوروبەری مەنبەجەوە دەڕوات، ئەم ناوچانەش لە ژێر دەستی پەیەدەدان، ئەوانیش هەماهەنگ و هاوكار و ڕێخۆشكەرن بۆ ئەوەی تانكەرە نەوتەكان بە سەلامەتی بگەنە ناوچەكانی ژێر دەستی ڕژێمی بەعس”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی پێگەی ئیقتسادی سوریا، پەیەدە دەستی گرتووە بە تەواوی كێڵگە نەوتییەكانی حەسەكە كە خۆی “جبسە، غۆنە، كبیبە، تشرین، ڕمێلان، سویدیە، كراتشۆك…هتد” دەبینێتەوە، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیش كێڵگە نەوتییەكانی دێرزووری لە بەردەستدایە كە خۆی لە كێڵگەی “ئەلعەمر، ئەلوەرد، والتیم، جفرە، كونیكۆ” دەبینێتەوە، ئەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەدا گیراوە، بەردەوام لەلایەن هاوپەیمانانەوە هێرشی فڕۆكەكانیان لەسەرە، بۆیە ئەوان بەنهێنی تانكەرەكان پڕ لە نەوت دەكەن و بەناوچەكانی ژێر دەستی پەیەدە بۆ ئەسەدی دەنێرن”.