سەگە هارەكەی ئەمریكا بزانە بەتەمایە چی لە ئێران بكات

خواكوڕك
جەیمس ماتیس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرگەرمی سێ پرسی گرنگە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا،کە ئەوانیش پرسی داعش و دۆخی سوریاو فراوانخوازی ئێرانە لە ناوچەکە”.
بەو پێیەی ماتیس پێشتر لە ناوچەکە وەک جەنڕاڵ خزمەتی سەربازی کردووەو شارەزای وردی ڕوداوەکانە ترەمپ مەبەستی سود لە تواناو شارەزاییەکانی ببینێت، بەپێی شیکاری ڕۆژنامەوانانی ئاژانسی ئەسۆشەیتدپرێس بوونی ماتیس لە ناوچەکە بە شێوەی ناوە ناوە بۆ پشتگیری زیاتری هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە و گرتنەبەری میکانیزمی نوێیە بۆ لێدان لە نەیارانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و لەو ڕووەشەوە ئەمریکا پشتی بە وڵاتی سعودیەو قەتەر لەلایەک و ئیسرائیل لە لایەکی دیکە بەستووە”.
پێشتر ولەسەردەمی ئۆباما هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بەهۆی پشت گوێ خستنیان لە لایەن ئەمریکاوە بەردەوام ڕەخنەیان لە سیاسەتی ئۆباما دەگرت بەڵام لەگەڵ هاتنی ترەمپ گلەییەکان بونەتە دەست خۆشی و پەیوەندیەکانیش توندو تۆڵ بوون.

س:الجزیرە

Back to top button