پلانی ئەمریکا بۆ لادانی ئەسەد سێ قۆناغە

خواكوڕك
دوای چەندین لێدوان لەسەر ئایندەی ئەسەد لە سوریا لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکا دەسەڵاتی ئەسەد هێشتا بەردەوامە لە ئێستاشدا بە هاوکاری ڕاستەوخۆی ڕوسیاو ئێران بەردەوامە لە گرتنەوەی هەندێک لەو ناوچانەی کەلەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنن.
گەرچی خوێندنەوەکان وا بوون کە ئەمریکا جدی نیە لە لادانی ئەسەد بەڵام لە ئێستادا ئەوە ڕون بۆتەوە سیناریۆی ئەمریکا بۆ لادانی ئەسەد بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت کە بریتین لە کۆتایی هێنان بەداعش و هێورکردنەوەی دۆخی سوریا و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی دەستوری نوێ کە ئەسەد نەتوانێ خۆی کاندید بکاتەوە.
لە ئێستاشدا و بەڕێوەبردنی ناوچە جیاوازەکانی سوریا لە لایەن چەندین هێزی چەکدارو مامەڵەکردنی ئەمریکالەگەڵ ئەو هێزانە بۆ ئەوەیە لە بری پێکدادان هاوئاهەنگی لە نێوان ئەو هێزانە هەبێت بۆ سەرکەوتنی پلانی ئەمریکیەکان بۆ لادانی ئەسەد لە دەسەڵات.

Back to top button