عەلی باپیر دەبووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە 23 حوزەیران دانیشتنەكی دوو قۆڵی گەڵالەی فكرەی پرۆژەی هاوبەشی چوار لایانی سیاسی بووە، كە ئەمەش لەنێوان نەوشێروان مستەفا و عەلی باپیر ئەنجام دراوە، كە دواجار بەشێك لە یەكگرتوو و یەكێتی بەشداریان لەو پرۆژەیە كردووە، بەیەك پرۆژە بەسیخەی جیاواز بەشداری دانیشتنی 23ی حوزەیرانی پەرلەمانی كوردستان كراوە”.

نەوشێروان مستەفا بەلێنی بە عەلی باپیر داوە، كە ئەگەر پرۆژەی 23ی حوزەیران سەر بگرێت، فراكسۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان بەتۆ بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاراستە بكات، ئەم بەلێنە لەلایان بەشێك لە یەكێتیشەوە بە عەلی باپیر دراو، هۆكاری ئەوەی كە ئەو دوو لایانە كاندیدیان نەبووە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، یەكێتی لەبەر رێكەوتنی ستراتیژی بوو، گۆڕانیش لەبەرامبەر سەرخستنی پرۆژەكەدا بەڵێكی بەعەلی باپیر داوە بەڵام ئەوەی تاوەكو ئێستا دیار نیە بەشداری یەكگرتوو بووە لەو پرۆژەی 23ی حوزەیران”.

سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمەڵی ئیسلامی لەبەر هەستیاری بابەتەكە ئامادە نەبووە ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند، دانیشتنەكە لەسەر ئاستی كەسە یەكەمەكان بووە لەنێوان ئەو چوار حزبە، دەلێت لەو كۆبوونەوەیە بەڵێن بە عەلی باپیر دراوە بكرێتە سەرۆكی هەرێمی كورستان، بەڵام دەبێت سەرەتا پرۆژەی 23ی حوزەیران سەر بگرێت، لەناو پەرلەمان سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێرن، ئەوكاتە عەلی باپیر خۆی كاندید دەكرد بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەوێش دەنگی سێ فراكسیۆن و بەشێك لەیەكگرتوو دەنگیان بە عەلی باپیر دەدا، بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت ئەمە رێكەوتنەكە بوو”.

سەرچاوەكە زیاتریش گوت هەر كە عەلی باپیر دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بگرتایەتە دەست، بۆ ماوەی یەك مانگ بەپێی پیلانەكە دەبا عەلی باپیر داوای هەڵبژاردنی پێشوەقتی بكردایە، ئەوكاتە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەڵدەوەشایەوە، بەمەش هەرچوار فراكسیۆنی دەبوونە كوتلەیەكی پەرلەمانی بۆ تەشكیل كردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دووردەخستەوە”.

هێمن هەورامی راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سمینارێكدا، رایگەیاند كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەستەمە و هەرگیز شتی وا روونادات چونكە ئەم سەرۆكایەتیە هەمان ئەو رۆژە دووبارە دەكاتەوە كە ئێمە پێی دەلێین كودەتا 23ی حوزەیران، چونكە گۆڕان و كۆمەڵ لەئێستادا زەمینەی سیاسی لەبارە نیە تا بە سەرۆكایەتی ئێستای هەرێم رازی بن، كەوایە ئەگەر پەرلەمان كاراش بكرێتەوە هەر دەبێت سەرۆكایەتی هەرێم واژووی یاساكانی پەرلەمان بكات كەوایە، لەئێستادا زەمینەی وا لەبار نیە كە پەرلەمان بەو سەرۆكایەتیە كارا بكرێتەوە”.

 

Back to top button