پارتی بەیەكجارەكی بەغدا جێدێلێت
خواكوڕك
لەدواین كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستاندا زۆرینەیەك زاڵ لەناو پارتی دا دروست بوو كە پارتی دیموكراتی كوردستان، بەشداری هەڵبژاردنی عێراق نەكات، ئەمەش لەزاری جەعفەر ئیمنكی بۆ میدیاكان ئاشكرا بوو، هەر لەو بارەیەوە پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق دەلێـ”نه‌بوونى شه‌راكه‌ت وایكردووه ئێمه به هاوپه‌یمانى نیشتمانى بڵێین، ته‌نیا ژماره نابین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى نیسابى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران.
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر لیستی پارتی لە لێدوانێكدا لەبارەی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی پۆستی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی پێشووی عیراق ئاشكرا ده‌كات، كە ئیتر پارتی ئامادە نیە ژمارە بێت و شەراكەتی راستەقینە نەبێت لەعێراقدا، و دەلێت ئێستا ئێمه ژماره‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و نیسابه، له‌كاتێكدا ئێمه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كین و ده‌بێت به‌شداربین له بڕیارداندا هەروەها دەشلێت ) ده‌شڵێ، “وه‌ك پارتى رێنماییان بۆ نه‌چووه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن یان نا و كاندیدیشیان كێ ده‌بێت”.
بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە رایەكی زاڵ لەناو پارتی دا هەیە كە ئیتر كۆتایی بەبەشداری كورد بهێنرێت لە عێراق و چیتر بەشداری هەڵبژاردن و حكومە و پەرلەمانی ئەو وڵاتە نەكرێت لەجێگای ئەمەدا كار بۆ زوو راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان بكرێت”.