نیویۆرک تایمزی ئەمریكی: پێنج وڵاتی عەرەبی هەڵدەوەشێنەوە
خواكوڕك
لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمریكی بڵاوی كردەوە كە پێنج وڵاتی عەرەبی هەڵدەوەشێنەوە و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانیش دەکەوێتە سەر نەخشەی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ئێستا ئامادە كاری بۆ دەكرێت”.
هەر بەپێی راپۆرتەكەی نیویۆرک تایمز هەر پێنج وڵاتی عێراق، سووریا، سعودیە، یەمەن و لیبیا هەڵدەوەشێنەوە و 14 وڵاتی نوێیان لێ دروست دەبێت،نەخشە نوێیەکە وێنەی سنوورەکانی دەوڵەتی کوردستانی کێشاوە، کە ئەگەر هەیە لە هەردوو بەشی باشوور و رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت.
دابەشبوون و جیابوونەوەکان لەو پێنج وڵاتە، هەروەک لە لێکۆڵینەوەی رۆژنامەکەدا هاتووە:
عێراق
– دەوڵەتی کوردستان لە باکوور.
دەتوانرێ لەگەڵ کوردستانی سووریا یەک بگرێت.
– سوننەستان لە نێوەڕاست.
دەتوانرێ لەگەڵ سوننەستانی سووریا یەک بگرێت.
– شیعەستان لە باشوور
سووریا
– دەوڵەتی کوردستان لە باکووری سووریا.
دەتوانرێ لەگەڵ کوردستانی عێراق یەک بگرێت.
– عەلەویستان لە رۆژئاوای سووریا.
– سوننەستان لە باشوور و رۆژهەڵات.
دەتوانرێ لەگەڵ سوننەستانی عێراق یەک بگرێت.
سعوودیە
– دەوڵەتێک لە باکووری رۆژئاوا
– دەوڵەتێک لە رۆژئاوا.
لە شارە پیرۆزەکانی مەککە و مەدینە پێک دێت.
– دەوڵەتێک لە باشووری رۆژئاوا
– دەوڵەتی وەهابیستان
گەورەترین دەوڵەتی دروستبوو لە سعودیە دەبێت و دەکەوێتە ناوەڕاست.
– دەوڵەتی دەممام
دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سعودیە و دانیشتووانەکەی زۆرینە شیعەمەزهەب دەبن.
یەمەن
دەگەڕێتەوە قۆناغی پێش یەکگرتنەوەی هەردوو یەمەن لە ساڵی 1990:
– یەمەنی باکوور، پایتەختەکەی سەنعا دەبێت.
– یەمەنی باشوور، پایتەختەکەی عەدەن دەبێت.
لیبیا
دەگەڕێتەوە سەردەمی رۆمانی:
– هەرێمی تریپۆلیتانا لە باکووری رۆژئاوا
– هەرێمی سیرینایکا لە رۆژهەڵات
– هەرێمی فازان لە باشووری رۆژئاوا