وەڵامی عەبادی دەدرێتەوە فیدرالیمان پێ رەوا نابینن چجای سەربەخۆی
خواكوڕك
پاش لێدوانەكەی عەبادی لەسەر بابەتی ریفراندم و سەربەخۆی كوردستان سیاسەتمەدارێكی كوردیش پێی وایە، لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوزارشتە لە بۆچوونی ھەموو سەرکردەکانی عێراق و، دهڵێ دەیانەوێ دەوڵەتێکی مەرکەزی لە عێراقدا ھەبێت، ههڵبهت کورد ئهمهی قبووڵ نییە”.
د.ناسح عەفوور كە لە قۆناغه جیاكانی پاش راپهڕین، ههم ئهندامی پهرلهمان بووه ههمش پۆستی وهزیری ههبووه، دهربارهی لێدوانی شەوی رابردووی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێوهست به ڕاپرسی و پرسی سهربهخۆیی باشووری كوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، ئهمه بۆچوونی ھەموو سەرکردەکانی عێراقە بەرانبەر بە ھەرێمی کوردستان، راستە ئهوان لەنێو خۆیاندا کێشەیان ھەیە و بۆچوونیان جیایە، بەڵام بەرانبەر بە مافەکانی کورد ھەموویان یەکگرتوون و ئامادە نین ددان بە ههرێمی کوردستاندا بنێن، چجای بگاتە ئەوەی کورد ئاڵا لە کەرکووک ھەڵکات و ریفڕاندۆم ئەنجام بدات. 96 ساڵە عێراق بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کوردا دهکات و ھیچ كات عێراق ئامادە نییە ببێتە دەوڵەتێکی دیموکراتی تەوافوقی، ھەر دەیانەوێ زۆرینە لە عێراق حوکم بکات، ئێمەش وەکو ھەرێمی کوردستان نامانەوێ و رازیی نابین، بەھیچ شێوەیەک حوکمی زۆرینە قبووڵ ناكهین و ئەو رۆژە و سەردەمە بەسەرچوو.”
هەروەها نایشارێتهوه كه سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێ ھەم دڵی کورد و ھەمیش هیی شیعەش لە خۆی رازیی بکات بەوەی کە دەڵێ، کورد مافی خۆیەتی ریفڕاندۆم بکات، بەڵام کاتی نییە و ڕایگهیاند، ”ئاخر کەی کاتیەتی سەد ساڵە ھەردەڵێن کاتی نییە؟، نەخێر ئێمە باش لە نیەتی عێراق گەیشتووین، بۆ ئێمە ھیچ جیاوازیی نییە لەنێوان (جەعفەری و عەللاوی و مالیکی و عەبادی)دا، ھەموویان دەیانەوێ مافەکانی کورد نەدرێت و ئامادەیش نین دەستوور جێبەجێ بکرێت.”
غەفوور جهخت دهكاتهوه لهوهی سەرکردەکانی عێراق دەیانەوێ جارێکی دیکە عێراق بکەنەوە دەوڵەتێکی مەرکەزی و زۆرینەی شیعە تێیدا باڵادەست بێت و گوتی، ”ئێمە ھیچ ئومێدمان بە دەوڵەتی عێراق نەماوە، من زۆرم پێ سەیرە کە باس لەوە دەکرێ دانوستان لەگهگهڵ بەغدا بکرێت بۆ ریفڕاندۆم، چونکە ئەوان باوەڕیان بە فیدڕاڵییش نییە چۆن رازیی دەبن بەوەی ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت؟!.”