بەریتانیا هەڵبژاردنی پێشوەقتەی پەسەند كرد
خواكوڕك
بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانی بەریتانیا رۆژی 8ی حوزەیران ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەقتە پەسەند كرا لە بەریتانیا”.
ئەمرۆ 19ی 4ی 2017 پەرلەمانی بەریتانیا بەزۆرینەی دەنگ بە ئامادە بوونی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا تیریزا مەی هەڵبژاردنی پێشوەقتە پەسەند كرا، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەو وڵاتە لە ریفراندۆمێكدا بریاری جیابوونەی لە یەكێتی ئەوروپا درا”.
پێشنیازه‌كه‌ی تیریزا مه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داده‌نرێت، چونكه پێشتر رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته نادات لە بەریتانیا، بەڵام تیریزا مای پێشتر بە كەناڵی بی بی سی راگەیاندووە 51.9% بریتانییه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌شداریی راپرسییه‌كه‌یان كردووه، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگیانداوه و له به‌رامبه‌ردا 48.1% دژ بوون، كه‌واته زۆرینه ئه‌وه‌ی ده‌وێت و ئێمه‌ش هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێین و ئاوڕ له دواوه ناده‌ینه‌وه.