فەرماندەیەكی گەورەی سەربازی پەكەكە لە قەندیل رایكرد

خواكوڕك 

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە فەرماندەیەكی گەورەی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە رێزەكانی ئەو پارتە جێدێلێت و بەرەو باشوری كوردستان رادەكات”.

سەرچاوەیەكی باوەر پێكراو لە قەندیل بەخواكوڕكی راگەیاند هەڤاڵ عەبدولرحمان كە خەڵكی باكوری كوردستانە، كە فەرماندەی سەربازی بووە، پاشان بۆتە بەرپرسی ئالیات ئەو هێزە، كە بەرپرس بووە لە دروست كردنی جادە و تونێلەكانی پەكەكە، پاشان بۆتە بەرپرسی شارەوانی بناری قەندیلی پەكەكە لەوێشەوە رێزەكانی پەكەكە جێ هێشتووە بەرەو باشوور رایكردووە”.

سەرچاوەكە بەهۆی هەستیاری بابەتەكە و شوێنی نیشتەجێ بوونی نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی هەڤاڵ عەبدولرەحمان  و چەند كەسێكی تریشی لەگەڵ بووە و بەرەو باشوری كوردستان هاتوونە، قەندیلیان جێ هێشتووە، دەلێت بەپێی زانیاریەكان ماوەیەك بووە دیار نەبووە، بەڵام پاش ئەوەی پرسیاری لەبارەوە دروست بووە هەڤاڵانی پەكەكە بەچەند كەسێكیان گوتووە كە هەڤاڵ عەبدولرحمان خائین و میتی تورك بووە، ماوەی مانگ و نیوێكە، لە قەندیل رایكردووە”.

Back to top button