رووسیا رازی بووە بە لادانی بەشار ئەسەد فەرماندەیەكی سەربازی بۆ جێگرتنەوەی دیاری دەكات

خواكوڕك
دوای تێپەڕنی زیاتر لە5 ساڵ بەسەر دۆخی پڕلە كێشەی سووریاو كوژرانی زیاتر لە دووسەد هەزار هاوڵاتی سڤیل تا ئێستاشی لەگەڵ بێت دۆخی سووریا روولە ئالۆزبوونە, سیاسەتمەدارێكی سووریش باس لەوە دەكات، كە رووسیا ئامادەكاریی دەكات بۆ دیاریكردنی فەرماندەیەكی سوپای رووسیا بۆ جێگرتنەوەی سەرۆكی رژێمی سووریا.

لوئەی میقداد، رۆژنامەنووس و سیاسەتمەداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رایگەیاندووە، كە لە زاری بەرپرسانی باڵای رژێمی سووریا بیستوویەتی، لیوا ئەوس ئەسلان، فەرماندەی فیرقەی دووی سوپای سووریا جێی بەشار ئەسەدی سەرۆكی رژێمی سووریا دەگرێتەوە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیە، خاتوو جاین ئیسحاق، نووسەر و رۆژنامەنووسی نزیك لە رژێمی ئەسەد پێیوایە ئەو دەنگۆیە ”درۆیە و گێڕانەوەی پۆلیسییە“، بۆ ”شكاندنی شكۆی دەوڵەتی سووریا و هێزی سەرۆكەكەی“.

جاین ئیسحاق پێیوایە ئەو دەنگۆیە بۆ ”دروستكردنی ئاژاوە“یە لە نێوان بەشار ئەسەد و كەسە نزیكەكانی، چونكە لیوا ئەوس ئیسحاق یەكێكە لە فەرماندە نزیكەكان لە ئەسەد.

ئەوس ئەسلان لە خێزانێكی نزیك لە سەرۆكی رژێمی سووریا لە دایكبووە، باوكیشی عەلی ئەسلان لیوای خانەنشینە و ئێستا لە كۆشكی كۆماریی سووریا بە پلەی راوێژكاری سەربازی، كار دەكات.

Back to top button