دوای دەست لەكاركێشانەوەی ئازاد جوندیانی كوردستانی جێهێشت

خواكوڕك
دەست لەكاركێشانەوەی “ئازاد جوندیانی “ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لێدوانی جیاوازی لە نێو میدیا و سەركردەكانی ئەو حزبەو شەقام دا دروست كرد ، هەرچەندە دوای دەستلەكاركێشانەوەی لە یەكێتی ، زیاتر لە دوومانگە هەرێمی كوردستانی جێهێشتووەو دیاریش نییە كەی دەگەرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان .
دوای ئەوەی “ئازاد جوندیانی ” ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی هەردوو جێگرانی سكرتێری یەكێتی و مەكتەبی سیاسی و دەستەی كارگێری حزبەكەی كرد ، لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا “ئازاد جوندیانی ” ڕایگەیاند ” ئەوەی من و سەدان و هەزارانی وەك منی لە یەكێتی دڵكرمێ و دڕدۆنگ كرد ، ئەو هەڵوێستە تەماوی و ناڕۆشن و گوماناوییەیە ، كە لانی كەم لە دووسێ ساڵی ڕابردوو بەرامبەر بە كرۆكی ئامانجە ڕزگاریخوازەكەی یەكێتی و مافی چارەنووس ( چارەی خۆنووسین ) كراوە ، كەئەویش سەربەخۆییە ، كەبۆ خۆدزینەوە لەو ئامانجە پروپاگەندەی پێوە دەكرێ ، جێی پەسەندی هەزاران تێكۆشەر نەبووەو نییە ،كەبە شانازییەوە منیش لەو بەرەیەدام ، كە دژی سیاسەتی بەتاڵكردنەوەی كوردایەتیە لە ناوەرۆكی سەربەخۆی “.

Back to top button