ئەمریكا چەك دەفرۆشێتە پێشمەرگە

خواكوڕك
دوای ئەوەی پێشمەرگە لە ماووەی دوو ساڵی رابردوو رووبەرووی گەورەترین رێكخراوی جیهانی وەستایەوە, بە كۆمەلێك چەكی سەرەتایی, لەگەڵ ئەوەی چەند وڵاتێك هاوكاری سەربازی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كردووە, بەڵام بۆ جاری یەكەم ئەمریكا رایگەیاند كە چەك بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەفرۆشێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە هەوالێكیدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی چەك و پێداویستی سەربازی بە بەهای 295.6 ملیۆن دۆلار بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

ئەمە یەكەمجارە بەهێزترین وڵاتی جیهان لە رووی سەربازییەوە و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە ئەمریكایە، بە رەسمی رایبگەیەنێت چەك دەفرۆشێتە هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە، كە وڵاتەكەی رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەك بە بەهای 295.6 ملیۆن دۆلار دەربڕیوە بە پێشمەرگە.

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە.

Back to top button