لە خواكوڕك جۆری ئەو چەك و پێداویستییە سەربازییانەی كە دەدرێنە پێشمەرگە بزانە

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە راگەیێنراوێكی ئاژانسی هەماهەنگی بەرگری و ئاسایشی ئەمەریكی بڵاوكرایەوە كە چاوەڕێ دەكرێت، بە بڕی 295.6 ملیۆن دۆلار، چەك و پێداویستی سەربازی بۆ پێشمەرگە دابین بكرێت, كە ئەمەش بۆیەكەم جار وڵاتێكی وەك زلهێزی وەك ئەمریكا چەك بە پێشمەرگە بفرۆشێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەش، ئەو كەلوپەل و پێداویستییە سەربازییانەی بۆ پێشمەرگە داواكراون، ئەمانەن:

4400 چەكی ئێم 16 ئەی 4.

46 دۆشكای ئێم 2 كالیبەر 50.

186 بی كەی سی جۆری ئێم 240 بی.

36 ئۆتۆمبێلی هەمڤی.

17 ئۆتۆمبێلی گوللـەنەبڕی هەمڤی.

چەكی قورس و تۆپی دوورهاوێژ.

12 مۆلیدەی بەرهەمهێنانی كارەبایی سەربازی، جۆری 3 كیلۆوات.

لەگەڵ تەواوی كڵاو و ئیلەگی گوللـەنەبڕ و جلوبەرگی دیكەی سەربازی.

سیستەمی تایبەتی هاوەن و ئامێری ئەلیكترۆنی سۆنار بۆ دۆزینەوەی بۆمبی چێندراو، پاشماوەی چەكی كیمیایی، ماددە تیشكدەرەكانی وەك چەكی ناووكی و مەوادی دیكەی تەقەمەنی.

لەگەڵ ئەو پێداویستییانە، كەلوپەلی دیكەی وەكو جی پی ئێسی تایبەت و ئێس پی ئێسی سەربازی تێدایە.

لەم چوارچێوەیەدا، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی تایبەتی هەڵگرتنەوەی مین، ئامبولانسی سەربازی، تانكەر هەن، كۆی گشتی تەواوی ئەو كەلوپەلانەش، بای 295.6 ملیۆن دۆلارە.

Back to top button