بە ڤیدیۆ: نێچیرڤان بارزانی بەداخەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە
خواكوڕك
دوای بەڕێوەچوونی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگدا, لە یاریگای كامپنوی بەر شەلۆنە, ئەمشەو هەردوو یانەی یوڤانتوسی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەیەك گەیشتن كە بە بێ گۆڵ یاریەكە كۆتای هات, لە كاتیكدا بەر شەلۆنە لە یاری رابردوو بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانە ئیتالیەكە دۆڕابوو.
یاری بەرشەلۆنەو یوڤانتوس لە كاتێكدا بە رێوە دەچوو كە هاوكات بوو لە گەڵ گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ فڕۆكە خانەی نێو دەولەتی هەولێر, كە نێچیرڤان بارزانی پێشوزای لێكرد, وەك لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر فەرشی سووری پێشوازی كردنەكە دەبینێت كە یانەی بەرشەلۆنە دۆڕا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەم رێگاوە وەك لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت دەلێت بەداخەوەم بۆ بەرشەلۆنە, بە پێكەنینەوە دەلێت نازانم سەرەخۆشی لە یانەكە بكەم یان بە پیر میوانەكەمەوە بچم.