پارتی: به‌بێ كه‌ركوك ریفراندۆم ناكه‌ین

خواكوڕك
له‌سه‌ر پشكداربوونی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت”هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له كه‌ركوك ره‌زامه‌ندین به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له شاری كه‌ركوك.
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک جەخت لەسەر بەشداری پێکردنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان لە ریفراندۆم دەکەنەوە و هه‌مو لایه‌ك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ریفراندۆم به بێ كه‌ركوك ئه‌نجامنادرێت، له‌وباره‌وه (د.محه‌مه‌د خورشید) به‌رپرسی لقی 3ی پارتی رایگه‌یاندوه” ئێمه هیچ ئومێدێكمان وه‌كو لایه‌نه كوردییه‌كان به به‌غدا نه‌ماوه،بۆیه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكرێ و كاتیشی بۆ دانراوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌ش یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ هه‌مووان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرده‌كرێت، وه‌كو سیاسه‌تی پارتی لای ئێمه ده‌بێ ریفراندۆم كه‌ركوكیش بگرێته‌وه چونكه ریفراندۆم به‌بی كه‌ركوك ناكه‌ین.