شاخه‌وان عبدالله: فرۆشتنی چه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكا به كوردستان گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یه
خواكوڕك
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند” ئه‌و چه‌كانه‌ی ئیداره‌ی ترامپ دوای بیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به پێشمه‌رگه‌یان دا، له داهاتووش ئه‌و چه‌كانه گرێنتی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ن له ناوچه‌كه.
(شاخەوان عەبدوالله) ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق،ۆایگه‌یاندوه”ئه‌مركیا له مێژه ده‌یه‌وێت هاوكاری كوردستان و پێشمه‌رگه بكات، سه‌ره‌تا له رێگای حكومه‌تی عێراقه‌وه بوو، پاشان له رێگای هێزی عێراقیه‌كان هاوكاری پێشمه‌رگه كرا، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام ئیداره‌ی ترامپ گه‌یشت به‌و بڕوایه‌یی كه ده‌بێت راسته‌وخۆ چه‌ك بدرێت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌م چه‌كانه‌ش زامنی زۆر شت ده‌كات بۆ كوردستان له داهاتوو.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی زیاتر گوتویه‌تی” ئه‌م هه‌نگاوه له خۆڕا نه‌نراوه، ئه‌مه پاش ئه‌وه دێت كه سه‌كردایه‌تی سیاسی كورد به‌تایبه‌تی (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ( مه‌سعود بارزانی) زۆر پێ‌داگر بووه له هاوكاری كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پڕچه‌ك كردنیان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، بۆیه ئه‌مریكایش گه‌یشت به‌و بڕوایه‌یی كه ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه بنێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بە بەهای 295.6 ملیۆن دۆلار، چەک بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت.