هێمن هه‌ورامی:ده‌مانه‌وێت سەربەخۆ بین بۆ ئەوەى داهاتوومان وەک ڕابردوو و ئێستا نەبێت
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی و هاوكات كه راوێژكاری بارزانی ه بۆ كاروباری سیاسی رایگه‌یاند” هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان نابین،بۆیه پێویسته كورد ئازادیی به‌ده‌ستبهێنێت و مافی خۆی وه‌ربگرێت.
(هێمن هەورامى) یاریدەدەرى (سەرۆک بارزانى) و ئەندامى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان له سیمنارێك له شاری كۆیه رایگه‌یاندوه”هه‌ر كاتێك ووڵاتانی زلهێزی ناوچه‌كه هه‌ستیان به به‌هێزی كردبێ، ئه‌وا كوردیتان چه‌وساندۆته‌وه، و په‌لاماری كوردیان داوه، له هه‌مانكاتا ئه‌گه‌ر سست و لاواز بووبن ئه‌وا به نه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كردووه و حه‌زیان له ئاشتی بووه له‌گه‌ڵ كورد، تا ئه‌و ساته‌ی به‌هێز ئه‌بوونه‌وه، بۆیە سەربەخۆییى کورد زامنى دووبارە نەبوونەوەى ئەو ڕەفتارانەیە، کە لە مێژووى 500 ساڵى ڕابردووی ناوچەکەدا بەرامبەر بە کورد کراون.
هه‌ورامی له‌سه‌ر ریفراندۆم رایگه‌یاند” پێویسته كورد ئازادبێ، پێویستیشه هه‌ر چی مافی هه‌یه به‌ده‌ستی بهێنێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ له رێگای ریفراندۆمه‌وه بگه‌ین به حه‌قی خۆمان كه مافێكی نه‌ته‌وه‌ییه و چه‌ندین ساڵه زه‌وت كراوه لێمان، ده‌شمانه‌وێت سەربەخۆ بین، بۆ ئەوەى داهاتوومان وەک ڕابردوو و ئێستا نەبێت. گوتیشی” ڕاستە ئێستا تاکى کورد ئازادە، بەڵام ناتوانین ئەوە بڵێین کە بەگشتى نەتەوەى کورد ئازادە.
هه‌ورامی یزاتر گوتی”ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ كورد ئێستا هاتۆته ئاراوه به درێژای 100 ساڵی رابردوو ده‌رفه‌تی وا نه‌هاتۆته پێش، كه كوردستان بیه‌وێ بڕیاری خۆی بدات، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ده‌رفه‌تانه له ده‌ست بده‌ین ئه‌وا به‌رپرسیاره‌تی مێژووی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو كورد،له به‌شێكی دیکەى قسەکانى ڕووى لە لایەنە سیاسییەکان بوو، کە هەر لایەنێک لەگەڵ ئەم پرسە نەبێت ئەوا دەکەوێتە دەرەوەى ئەو شەمەندەفەرەى کە هەڵگرى خەمى سەربەخۆیى و ئازادیى کوردستانە. بۆیە دەبێت باوەڕ بەوە بێنین، کە تەنیا دەوڵەت ماناى تەواوەتى بە نەتەوە دەبەخشێت.