هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
خواكوڕك
شەوی رابردوو له شاری سلیمانی ھونەرمەندی ناسراوى كورد له بواری دراما و فلیم (عەلی نوری) کۆچی دوایی کرد.
(عه‌لى نورى) هونه‌رمه‌ندى دیارى دراما و شانۆ ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند، سه‌ر ئه‌نجام دوێنێ شه‌و گیانی پاكی سپارد، كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو لە ١٩٤٢ لە سلێمانی لەدایکبووە و، خێزاندارە. لەژیانی ھونەریدا بەشداری لەچەندین کاری ھونەری شانۆیی و درامادا کردووە له‌وانه (ژاڵە، خەمی چۆلەکەکان، رەشەی پۆلیس).
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/4/2017 یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له مزگه‌وتى ئه‌حمه‌د حاجى عه‌لى.