مۆڕاتا بڕیاری جێهێشتنی ریالی دا
خواكوڕك
هێرشبه‌ری ئیسپانی و یانه‌ی مێرنگی بڕیاری كۆتای له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی دا له یانه‌ی ریال مه‌درید و رایگه‌یاند كه قه‌ڵای سپی به‌جێده‌هێڵێت له كۆتای ئه‌م وه‌رزه.
یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید (ئه‌لڤارۆ مۆراتا) ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێلێت به‌هۆى كه‌مى یارى كردنى له ریزى یانه‌كه‌ى له‌وه‌رزى ئه‌م ساڵ، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه ئه‌م وه‌رزه دوا وه‌رزی ده‌بێت له یانه سپی پۆشه‌كه، ئه‌مه له كاتێكدایه له‌یارى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر بایره‌ن میونخ شه‌وى رابردوو به‌شدارى نه‌كرد له خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌ى ئیكسبرێسى ئینگلیزى ئاشكراى كردوه مۆراتا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندى بكات به‌یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى له كۆتایى ئه‌م وه‌رزه و كۆنتى راهێنه‌رى چێلسى یش له‌م دوایه‌دا سه‌رسامى خۆى به‌تواناكانى هێرشبه‌رى ریال مه‌درید ئه‌لفارۆ مۆراتا نیشان دابوو.