وێنه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یی داعش ببینه‌ كه‌ دژه‌تیرۆری كوردستان كوژرانی راگه‌یاند

خواكوڕك

دژەتیرۆری کوردستان ئه‌مڕۆ کوژرانی سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا رادەگەیەنێت، كه‌ به‌رپرسێكی باڵای داعشه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20/4/2017 دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگه‌یاندوه‌” كه‌ (خالید هەمزە فارس جاسم ئەلمەعموریی) ناسراو بە (ئەبو عەلی ئەلجنوبی) بەرپرسی میدیایی داعشی بڵاو کردووەتەوە.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی په‌یجی دژه‌تیرۆری كوردستاندا ئه‌وه‌ هاتووه‌” کە (ئەبو عەلی ئەلجنوبی) هەروەها ئەمیری کارگێڕیی لیوای سدیقی تایبەت بە ئەمنی گشتیی داعش‌ یش بووە و لە رۆژی 6/4/2017 لە ئەنجامی بۆردومانێکی فرؤکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سووریا کوژراوە.

Back to top button