بارزانی ئەوانەی رەخنە لە ریفراندۆم دەگرن لە پرسەكە تێنەگەیشتوون
خواكوڕك
ئەمرۆ 20ی 4ی 2017 لە هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا، زیگمار گابریل، پاش كۆبوونەوەی نێوانیان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا لە كۆنفراسەكەدا، بارزانی گوتی ئێمە ریفراندۆم بۆ ئەوە دەكەین بەدونیا بلێین ئەوە رای گەلی كوردستانە بۆ داهاتوو، بۆیە ئەوانەی رەخنەیان لە ریفراندۆم هەیە، لە پرسەكە تێنەگەیشتوون”.
هەر لەو كۆنفراسە رۆژنامەوانیەدا وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا گوتیشی رێزی ئێمە بۆ ئێوە (کورد) تەنیا بەهۆی شەڕی داعشەوە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەشە. ئەوەی هەرێمی کوردستان دەیکات لە شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارەکان، مایەی پێزانینە و هەروەها گوتیشی”سوپاستان دەکەین کە بەرگرییتان لە وڵاتی ئێمەش کردووە بەهۆی شەڕی داعشەوە. داعش تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێوە، بەڵکو هەڕەشەیە لەسەر ئێمە و هەموو ئەوروپاش. لە ئەڵمانیاش گوتوومانە بەرگری پێشمەرگە لە شەڕی داعش بەرگرییکردنە لە ئەڵمانیاش”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد، کە لەکاتی تەنگانەدا یارمەتی هەرێمی کوردستانی داوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش دەڵێت، پێشمەرگە بەرگری لە وڵاتەکەی ئەوانیش کردووە” بارزانی گوتیشی “بەناوی گەلی کوردستان و پێشمەرگەوە سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین کە لەکاتی تەنگانەدا یارمەتیداین. سوپاسی ئەفسەرانی ئەڵمانیش دەکەین کە سوودیان بە پێشمەرگە گەیاندووە و راهێنانیان پێکردوون هەروەها بارزانی باسی پرسی ریفراندۆمی كردوو گوتی ڕیفراندۆم بۆ گەیاندنی خواستی گەلی کوردستانە، مانای وا نییە کە ئێمە ڕێگەی توندوتیژی هەڵدەبژێرین، بەڵکو ڕێگەی ئاشتی و گفتوگۆ هەڵدەبژێرین، ئەمە لە بەرژەوەندیی کورد و عەرەب و هەموو میللەتانی ناوچەکەش دەبێت“. ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوانەی ڕەخنە لە ڕیفراندۆم دەگرن، لە پرسەکە تێنەگەیشتوون و ڕیفراندۆم بۆ ئەوەیە کە ”ڕای گەلی کوردستان بە جیهان بگەیەنین”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەشێكی تری قسەكانی دا ئاماژەی بە شەڕی مووسڵ داو و باسی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا كردوو گوتی پێش ئەوەی شەڕی مووسڵ دەست پێ بکات، لەگەڵ بەغدا و هاوپەیمانان پلانێکی هاوبەشمان دانا و پێشمەرگە لە 17ی ئۆکتۆبەر تا 27ی هەمان مانگ، ئەرکەکەی بەجێ گەیاند کە بە درێژایی 100 کیلۆمەتر و قووڵایی 10 کیلۆمەتر داعشی تێکشکاند“. ئاماژەشی بەوە کرد کە مانەوەی داعش لە مووسڵ پەیوەندی بە کاتەوە هەیە و هەرچەندە ئێستا شەڕێکی سەخت هەیە، بەڵام ئەو شارە ئازاد دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ”ئازادکردنەوەی مووسڵ بە مانای کۆتاییهاتنی داعش نایەت، بەڵام زیانێکی گەورەی پێ دەگات و هەروەها دەلێـ”لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی باش یارمەتیی پێشمەرگە و سوپای عێراق درا، بەڵام لەو ئاستە چەک بە پێشمەرگە نەدراوە کە پێویست بوو“.