هێزێكی تایبهت له ههولێر جێگیر دهكرێ

خواكوڕك
وەزارەتی بەرگری كەنەدا سهبارهت به جێگیركردنی هێزێكی تایبهتی له ههولێر رایگهیاند: هێزێكی فڕۆكەوانی سەربازی ووڵاتەكەی ڕەوانەی هەرێم دەكرێن و جێگەی هێزێكی دیكە دەگرنەوە كە ماوەی شەش مانگە لە هەرێمی جێگیركرابوون.
لە راگهیاندراوێكی وەزارەتی بەرگری كەنەدا هاتووه”كه هێزە سەربازییەكە لە شەست ئەندام پێكهاتوون و سەر بە یەكەی (ئێدمۆنتنە) و ئەركیان فڕین و پاراستنی هێلیكۆپتەری جۆری (CH146) ی كەنەدیە كە لە بنكەی ئێرابلی نزیك لە هەولێر جێگیركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە هێزی ئاسمانی یەكی كەنەداش ڕایگەیاندووە فڕۆكەوانە كەنەدییەكان پشتیوانی هێزەكانی كەنەداو هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەن.
ئهوهی شایهنی باس بێت” ووڵاتی كەنەدا لهسهرهتای شهڕی داعشهوه زیاتر لە 700 ڕاوێژكاری سەربازی لە بەغداو هەولێر جێگیركردووەو ئەركیان پشتیوانی و مەشق و ڕاهێنانە بە هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقیەكان.