پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و حكومەتی بەغدا بایكۆت دەكات
خاكوڕك
د.عەرەفات كەریم سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەلێت ئەگەر هات و زۆرینەی سیاسی سەری گرت کە مالیکی نەخشەی بۆ کێشاوە، ئەگەر پشتیوانی لە زۆرینەی سیاسی کرا و سەری گرت، ئەوا پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا ناکات و حکوومەتیش بایکۆت دەکات”.
لە دیمانەیەكی دا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایدەگەێنێت، شەراکەتی ڕاستەقینە لە عێراق نەماوە، بۆیە پارتی بژاردەی دیکەی لەبەردەستە و دەلێت گرفتەکانی نێوان عەبادی و مالیکی بەردەوامن و کاریگەریی لەسەر ئەدای حکوومەتی عێراق هەبووە، عەبادی بەردەوام گرفتی بۆ دروست کراوە، مالیکیش بە ئاشکرا دەڵێت سەرۆک وەزیرانم، چونکە غەدرم لێ کراوە، ئێستاش لەپەرلەمان بەرەی چاکسازی دروست کردووە بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی عێراق، ئەوە بوو وەزیری بەرگری و دارایی لادا”.
هەروەها كەریم هەر لەبارەی بوونی شەڕی نێوان مالیكی و عەبادی دەلێت ئاگادارین بە نیازە چەندان پۆستی دیکە لابدات، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لە سەرکەوتنی سوپای عێراق و پێشمەرگە و بارزانی و عەبادی بدات، بۆیە دەیەوێت لە سەرکەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق کەم بکاتەوە و دەیەوێت بە شەقامی عێراقی بڵێت عەبادی کەسێکی لاوازە و بە کەڵک نایەت بۆ هەڵبژاردن.