ئەمریكا هاوكاریەكی تری پێشكەشی پێشمەرگە دەكات بزانە ئەو هاوكارییە چیە

خواكوڕك 

جێگری سوپاساڵاری وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمریكا هاوكاری هێزی پێشمەرگە دەكات بۆ دروست كردنی دوو لیوای هێزی پێشمەركە و پرچەكیان دەكات”.

ساڵار محەمەد جەبار جێگری سوپاساڵاری وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان لە لێوانێكی دا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دەلێت ئەمەریکا هیچ چەکێکی بە هێزی پێشمەرگە نەفرۆشتووە، ئەوەی تائێستا پێمان دراوە وەک هاوکاریی بووە، چونکە ئێمە هێشتا دەوڵەت نین تا بەو شێوەیە راستەوخۆیە مامەڵەمان لەگەڵدا بکرێت، بەڵام لەپارەوە دوو لیوای هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە ئامادە کراون کە بە چەکی ئەمەریکایی و مەشق و راهێنانی ئەوان، کارەکانی ئەو دوو لوایە تەواو بوون، چەکی وەک زرێپۆش و جلوبەرگ و کۆمەلێک پێداویستیی سەربازی دراوەتە ئەو دوو لیوایە، ئەوانیش لیوای یەک و دووی پیادەن، بەرنامەشیان هەیە، دوو لیوای دیکەی هێزی پێشمەرگە ئامادە بکەن”.

شایانی باسە پێشتر لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەزامەندی پێشاندا لەوە بە بڕی  ٢٩٥.٦ ملیۆن دۆلار چەك بەهێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بفرۆشێت، پێشتر  خواكوڕك جۆڕی چەكەكانی بڵاو كراوە”.

 

Back to top button