هۆكاری سەردانی لاهور تاڵەبانی بۆلای عەلی باپیر ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
میدیاكانی كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرایان كرد كە لاهور تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كردووە لە شاری سلێمانی و وەك میداكانی كۆمەڵ بڵاویان كردۆتەوە، لەو دیدارەدا، باس لەبارودۆخی سیاسیی عیراق بەگشتیی‌و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کراوە، لەبەشێکی دیکەی بڵاوكراوەكانی میدیای كۆمەڵی ئیسلامی دا ئەوەشخراوەتەڕوو کەلەمیانەی دیدارەکەدا، باس لە باری ئاسایشی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کورستان بەگشتیی کراوە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لەماوەی رابردوو چەند سەرمایەدارێك لە شاری سلێمانی لە نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی بردووه و هه‌ڵاتووه، پاره‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی سیاسیی تێدایه له‌وانه كهسایهتیە سیاسیەكان لە كۆمەڵی ئیسلامین، سەردانی لاهور تاڵەبانیش لەو بارەیەوە بووە،
پێشتر مه‌لایاسین مه‌حمود، گوته‌بێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاشكرا كردبوو، به‌م دواییه گه‌ورە بازرگانێك له سلێمانی کە نووسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی هه‌بووە، 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی بردووه و هه‌ڵاتووه، پاره‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی سیاسیی تێدایه له‌وانه كه‌سایه‌تیی ئیسلامی”.