یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان: گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووش چەندین كۆمپانیایی بازرگانیان هەیە

خواكوڕك 

گوتەبێژی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاشكرا دەكات لەهەرێمی كوردستان حزبه‌كانی وه‌ك یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان‌ و یه‌كگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامییش له‌ كه‌رتی ئابووریی هه‌رێمدا كۆمپانیایان هەیە، وەبەر هێنان دەكەن”.

مەلا یاسین گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی نین كۆمپانیایان هه‌بێت و سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، به‌ڵكوو حزبەكاتی تریش ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، گوتی: ”زۆربه‌ی حزبه‌كان، له‌نێوانیاندا پێنج حزبه‌كه‌ كۆمپانیایان هه‌یه‌ و بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش بۆ ده‌ستخستنی پاره‌ و داراییە بۆ حزبه‌كانیان هەروەها دەشلێت ئه‌و پێنج حزبه‌ سیاسییه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ رێژه‌یه‌ك به‌شدارن له‌ بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، گوتی: له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش كۆمپانیای جۆراوجۆری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌ و خه‌ریكی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و بازرگانین“.

هەروەها مەلا یاسین دەشلێت، كه‌ هه‌ندێك حزب پاره‌یان داوه‌ به‌ خه‌ڵكی وه‌به‌رهێنه‌ر، گوتیشی: ”هه‌ندێك حزب پاره‌یان داوه‌ به‌ وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رمایه‌گوزاری، ده‌یان كه‌سایه‌تیی سیاسییش هه‌یه‌ پاره‌یان داوه‌ته‌ سه‌رمایه‌داران بۆ پڕۆژه‌ و كاری بازرگانی“.
مه‌لا یاسین ده‌شیگوت: “ڕاسته‌ بواره‌ زۆر هه‌ستیاره‌كان له‌ده‌ست كه‌رتی تایبه‌تدا نیین و حزبه‌كان ڕۆڵی تێدا ده‌بینن، به‌ڵام ده‌یان ئیشی گه‌وره‌ش هه‌یه‌ و سه‌رمایه‌داره‌كان وه‌ریانگرتووه‌ و حزب شه‌ریكیان نییه‌، هه‌ندێك له‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی خۆمان گه‌نده‌ڵن، ئیشه‌كه‌مان بۆ ناكرێت په‌نا بۆ حزب ده‌به‌ن‌ و ده‌ڵێن یارمه‌تیمان بده‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ وه‌ربگرین‌ و ئه‌وه‌نده‌شی بۆ ئێوه‌”.

Back to top button