كۆمەڵ دڵنیایی داوەتە گۆڕان كە بەشداری ڕیفراندۆم نەكات

خواكوڕك
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دڵنیایی داوەتە بزوتنەوەی گۆڕان كە بەشداری پرۆسەی ئامادەسازی بۆ ڕیفراندۆم نەكەن بەبێ كاراكردنەوەی پەڕلەمانی كوردستان .
ئەمڕۆ كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە و هەرچەندە هەردوولایان بڕیاریان داوە كە هیچ زانیارییەك ئاشكرا نەكەن ، بەڵام (خواكوڕك) بە ووردەكاری كۆبونەوەكەی زانیووە ، كۆبونەوەكە لە بارەگای ئەنجومەنی كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری سلێمانی بەڕێوە چووە ، بەپێی زانیارییەكانی “خواكوڕك ” ناوەرۆكی كۆبونەوەكە “كۆمەڵی ئیسلامی دڵنیایی داوەتە بزوتنەوەی گۆڕان كەبەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان ناچێتە پرۆسەی ئامادەكاری بۆ پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ پارتی و یەكێتی “.
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم یەكێكە لە پرسە گەرمەكانی گۆرەپانی سیاسی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش پارتی و یەكێتی پێكەوە بڕیاریانداوە ئەمساڵ پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەنجام بدەن ، 11ی ئەم مانگە پارتی و یەكێتی لەئاستی باڵادا كۆبونەوەو بڕیاریاندا لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ سەرپەرشتیكردن و زەمینەسازی پرۆسەی ریفراندۆم .

Back to top button