بۆچی پەرلەمان کارانەکرێتەوە پێش ڕیفراندۆم ؟؟
بهمن کاك عبداللە
ئەو حزب و کەسە سیاسی و نوسەرانەی ئێستا هاتوو هاواریانە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ، و ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کەپرسی چارەنووس سازن و خەونی سەد ساڵە و بەرهەمی خوێن و ئارەقەی نەتەوەیەكە ، دەیبەستنەوە بەکاراکردنەوەی پەرلەمان ، لە بنەرەتەوە ئەوان کاراکردنەوەی پەرلەمانیان بۆ پەکخستنی پرۆسەی سەربەخۆیی یە !!
لە کۆبوونەوەی ۲٠۱٥/٥/۱۸ ، سەرۆکی هەریمی کوردستان لەگەل سەرجەم حزبەکان بۆ پرسی ڕیفراندۆم ، خۆ ئەو کات پەرلەمان پەك نەخرابوو کێشەی سەرۆکایەتیش نەبوو ، بیانووی تریان دۆزیەوەو کێشەیان سازان و ڕیفراندۆمیان دواخست .
کێشەی پارتی لەگەل کاراکردنەوەی پەرلەمان نیە ، کێشەی پارتی لەگەڵ بێ متمانەیی و دوو ڕووی هێزەسیاسیەکانە، ئەوانەی کەبەڵێنی چوارساڵ ئارامیان داو دووساڵیان بەسەر نەبرد ، ئەوانەی کەلەسەر بنەمای تەوافق پۆستی باشیان وەرگرت و بەشدار بوون لە حکومەت نەک لەسەر بنەمای کورسی پەرلەمان ، کەچی تەوافوقیان شکاند و بۆ کودەتا بەسەر پارتی دا دەستیان بۆ زورینەو کەمینە برد .
ئەوانەی دەڵێن با پارتی لە پێناوی سەربەخۆیی پەرلەمان کارابکاتەوە ، ئەی بۆ بیریان چوو پارتی لە پێناوی یەکڕیزی کورد و پیکەوە بوون ، بەبێ هیچ ڕێ پێدانێکی یاسایی رەشنوسی دەستوری گەڕاندەوەو نەیناردە راپرسی ، ووڵامی حزبەکان چی بوو ؟ کودەتا ، ئەی زەمان چی یە کودەتا دووبارە ناکەنەوە ؟
پارتی لەپێناوی سەربەخۆیی پەرلەمان کارا ناکاتەوە ، چونکە ئەوە پەرلەمان و هیزە ئاژاوە خوازەکانی ناو پەرلەمان بوون لە ۲٠۱٥/٥/۱۸ وە تا ئیستا ڕیفراندۆمیان دوا خستوەو ئیستاش بۆ لەبار بردنی ئەم دەرفەتە دیسانەوە دەیانەویت بەکاراکردنەوەی پەرلەمان ریفراندۆم پەک بخەن .
گەر کاراکردنەوەی پەرلەمانتان بۆ کێشە دروستکردن و پەکخستنی ریفراندۆم نیە بۆ چیتانە ؟ ئاخر پەرلەمان هەر یاسایەک دەربکات دەبێت سەرۆکی هەریم تەوقیعی لەسەر بکات ، ئیوە باوەرتان بەسەرۆکی هەریم نیە ! چی دەکەن دیسانەوە دەتانەوی بەزۆرینەو کەمینە هەم بمان بەنەوە بۆ ۲۳ ی حوزەیران و ریفراندۆم نەکرێت ، چونکە ئاغای قاسمی سلێمانی و ئاغای مالکی دژی دەوڵەتی کوردین .
ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی پێویستی بەبڕیاری سیاسی و جەماوەری هەیە نەك یاسا بۆیە پەرلەمان پێویست نیە .