ئەحمەدی نەژاد و برایەكی ڕەفسەنجانی لە هەڵبژاردنەكانی ئێران دوور خرانەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی حكومەتی ئێران دەرگای خۆ كاندید كردنی كردەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كە وا بڕیارە لە 15ی ئایاری 2017 هەڵبژاردنەكان بەڕێوە بچێت, بەڵام دوای وەرگرتنی سیڤی كاندیدان ئەمڕۆ ئەنجوومەنی هەمواركردنەوەی دەستووری ئێرانی، مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆكی پێشووی ئێران لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئێران دوور دەخاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی بە پەلەی میدیاكانی ئێران، ئەنجوومەنی هەمواركردنەوەی دەستووری ئێرانی، مەحموود ئەحمەدی نەژاند، سەرۆكی پێشووی ئیران لە خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی ئێران، دوور دەخاتەوە.

هاوكات هەر بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنەكە، برایەكی ئەكبەر هاشمی ڕەفسەنجانی، سەرۆكی پێشووتری ئێران، لە كێبڕكێكە دوور دەخرێتەوە.

شایەنی باسە, بڕیارە لە 15ی ئایاری 2017 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار لە كۆماری ئیسلامی ئێران ، بەڕێوە بچێت.

Back to top button